AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٧ ١٨:٢٢

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی شرۆڤەی کرد:

یەکەم پێشانگای تایبەتی ئێران لە کەرکووک دەکرێتەوە

 یەکەم پێشانگای تایبەتی ئێران لە کەرکووک دەکرێتەوە

مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لە شوێنی ئەو سەرکونسولییە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیی بەڕێوە برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵی ئێران ئاماژەی دایە سەر بەڕێوەچوونی یەکەم پێشانگای تایبەت و لێزانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرکووک لە ڕێکەوتی 17 بۆ 21 ی ڕەشەممە لە شوێنی ناوەندی شاری کەرکووک و ڕایگەیاند: زیاتر لە 50 کۆمپانیای بەتوانای ئێرانی لە زیاتر لە 10 گرووپی کاڵایی جیاواز بڕیارە کاڵاکانی خۆیان لە ئەو پێشانگا بخەنە بەرچاوی هۆگرانەوە.

شوشتەری ڕایگەیاند: ڕیوڕەسمی کردنەوەی ئەو پێشانگا کاتژمێر 11 ی ڕۆژی چوارشەممە 18 ی ڕەشەممە بە بەشداری بەرپرسانی پارێزگای کەرکووک، هەندێک لە چالاکانی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی سێزدەیەمی ئێران لە یەکمایەتی دانانی گەشەی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان، پێوەندی دوو وڵاتەکەی ڕوو لە گەشە وەسف کرد و بە ئاماژە بە ڕوانگەی دروست کردنی پێوەندی بەرانبەر و دوولایەنەی بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە، لە بەرز بوونەوەی بەرچاوی ئاستی هەناردە کردنی عێراق بۆ ئێران لە ئەمسڵدا لە پاڵ بەرز بوونەوەی هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق هەواڵی دا.

News ID 41263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha