داعش بەرپرسیارێتی هێرشی تیرۆریستی لە پیشاوەری پاکستانی لە ئەستۆ گرت

گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی هێرشی تیرۆریستی ڕۆژی هەینی لە پیشاوەری پاکستانی لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتێک لە پیشاوەری پاکستانی لە ئەستۆ گرت.

سەرچاوە خۆجەییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە قوربانیانی تەقینەوە لە مزگەوتی شیعەکانی پیشاوەری پاکستان گەیشتووەتە 57 شەهید و زیاتر لە 200 برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: لە ئەو ڕووداوە کەسێکی خۆکوژ دوای پێکدادانی چەکداری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان چووەتە نێو حەوشەی مزگەوتی شیعەکانەوە و لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیدا خۆی تەقاندووەتەوە.

عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەو هێرشە تیرۆریستییەی بە توندی ئیدانە کردووە و داوای بەدواداچوونی بەپەلەی دۆخی بریندارەکانی کرد.

News Code 41225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha