بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەک ڕەحیمی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: مەبەستی ئەم گرووپە هەنگاو هەڵگرتن لە پێناو ئامانجەکانی ئیسلام و بایەخە بەرز و بەنرخەکانی و هەروەها پێک هاتنی شوناسی ئایینی لاوانە.
ئەو وتیشی: ماڵی مۆسیقای پاوە داوا لە هونەرمەندان و هۆگرانی مەولوودی خوێنی دەکات بۆ پێک هاتنی ئەم گرووپە بەشداری بکەن کە بانگهێشت نامەکەشی لەم رۆژانەدا بڵاو دەبێتەوە.
Your Comment