بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بەوەی کە ئەمریکا ٢٤ کاتژمێری بۆ بڕیاردانی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان دیاری کردووە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ئەو هەواڵە درۆیە.
حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران لە دیدار لە گەڵ هاوتای عەمانی خۆی لە حەوتەی رابردوو، داکۆکی کرد: ئێمە لە هیچ دۆخێکدا هێڵە سوورەکان پێشێل ناکەین و پێبەندیی خۆمان بەم بابەتە نیشان ئەدەین.
Your Comment