بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ هاوتای عەمانی خۆی، وتی: دانوستانەکانی ڤیەنا گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و گرینگ و تەنیا هەندێ بابەت ماونەتەوە.
ئەو وتیشی: ئێمە لە هیچ دۆخێکدا هێڵە سوورەکانی خۆمان پێشێل ناکەین و بە مەبەستی پاراستنی ماف و بەرژەوەندی خەلکی ئێران پێبەندی ئەو هێڵانە دەبین.
ئەمیرعەبدوڵاهیان وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دانوستانەکان لە نێوان ئێران و نوێنەرانی ١+٤ بەڕێوە دەچێت، رایگەیاند: بۆ ئێمە بەرژەوەندییەکانی ئەم دانوستانانە گرینگە. لە لایەنی ئەمریکییەوە هەندێ پەیامی ئەرێنیمان وەرگرتووە بەڵام تا ئێستا کردەیەک بۆ سەلماندنی مەبەستی پاکی ئەوان نەبینراوە.
وەزیری دەرەوەی ئیران راشیگەیاند: ئێمە بە دانوستانەکانی ڤیەنا گەشبینین و هیوادارین ئەو مژارانەی کە ماون لە لایەن لایەنی رۆژاواییەوە بڕیاریان لە سەر بدرێت و بگاتە ئەنجام.
Your Comment