بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا وێڕای ئاماژە بە درێژەی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و شەڕخوازانی داعش، لە خراپتر بوونی دۆخی بژیوی خەڵکی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی رادەی هەژاری لەو ناوچە هەواڵی دا.
هەروەها لەم راپۆرتەدا نووسراوە: دایرەی خۆسەری کوردی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ دابین کردنی دارایی خۆی، پێویستی بە دەوڵەتی ناوەندی سووریا هەیە. کەموکورتییەکان و هەروەها بەرەنگاری لە گەڵ داعش دۆخی ئەم ناوچەی بە تەواوەتی ئاڵۆز کردووە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ناوچەی پڕداهاتی حەسەکە کە پێشتر وەکوو ناوەندی نانی سووریا دەناسرا، ئێستا بۆتە ناوچەیەکی بێ ئاو کە ناکرێ تێیدا شتێک بکێڵرێت و هێشتاش ئەگەری ئاڵۆزی زیاتر لەم ناوچە هەیە.
Your Comment