بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،جاسم محەمەد جەعفەر لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: ڕێبەر ئەحمەد کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکراوە، جگە لەوەی زمانی عەرەبی نازانێت، یەکێکە لە هەڵسوڕێنەرانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، بۆیە بەهیچ شێوەیەک لە بەغدا جێگای نابێتەوە.
جەعفەر ئاماژەی بەوەکردووە کە ناکرێت موقتەدا سەدری ڕێبەری رەوتی سەدر کاندیدێکی وەک ڕێبەر ئەحمەد قبووڵ بکات، چونکە جگە لەوەی سیاسییەکی نەناسراوە، زمانی عەرەبیش نازانێت و تۆمەتبارە بە رەگەزپەرستیی.
دوای دوورخستنەوەی هۆشیار زێباریی لە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێبەر ئەحمەدی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد
Your Comment