زێباری هەوڵ بۆ دابەش کردنی عێراق دەدات

ئەندامێکی باڵای پارتی داد و دیمۆکراسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەگەر زێباری ببێتە سەرۆک کۆمار، هەوڵ بۆ دابەش کردنی عێراق دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئارام قادر لە ئەو بارەوە وتی: زێباری خاوەن پێشینەی مەترسیدارە و باوەپیارە و پاڵپشتی سەرەکی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بووە. بۆیە دەگەینە ئەو ئەنجامە کە ئەو هێشتا ئاوەها ئارەزوویەکی لە سەردایە.

ئارام قادر زیادی کرد: زێباری کاتێک کە وەزیری دەرەوەی عێراق بوو بۆ لاواز کردنەوەی پێگەی وڵات لە کۆمکاری عەرەب، نەتەوەیەکگرتووەکان و دیکەی بنکە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان و لە ئەنجامدا دابەش کردنی عێراق هەوڵی دەدا.

شیاوی باسە هەندێک لە لایەنە سیاسیی و خەڵکییەکانی عێراق لەگەڵ بەربژێر بوونی هۆشیار زێباری ئەندامی باڵای پارتی و خاڵۆی مسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو پارتە بۆ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دژن.

News Code 40960

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha