AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٤ ٠٨:٣٤

سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق:

تورکیا لە بێدەنگی دەوڵەتی بەغدا درێژە بە دەستدرێژییەکانی خۆی ئەدات

تورکیا لە بێدەنگی دەوڵەتی بەغدا درێژە بە دەستدرێژییەکانی خۆی ئەدات

سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق لە کاردانەوە بە هێرشەکانی شەوی پێشووی تورکیا بۆ ئەم وڵاتە وتی: تورکیا لە بێدەنگی دەوڵەتی بەغدا درێژە بە دەستدرێژییەکانی خۆی ئەدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، ئەبوو ئالا لەولایی سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق بە بڵاوکردنەوەی تویتێک کاردانەوەی بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بۆ خاکی ئەم وڵاتە نیشان دا.

ئەو لەم پۆستەدا نووسی: تورکیا بە ئاسانی دەستدرێژی دەکاتە سەر خاکی عێراق و ئەمە لە حاڵێک دایە کە دەوڵەتی بەغدا هیچ کاردانەوەیەکی بەم کردەوانە نییە.

پێشتریش سکرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق کاردانەوەی بەم هێرشانە نیشان دابوو.

News ID 40937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha