بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد عەبدولحسین ئەندامی نووسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق سبارەت بە هەوڵی بیانییەان بۆ دابەش کردنی عێراق، دروست کردنی کێشە و چەند دەستەیی لە ماڵی شیعی و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ بەندی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دا.
عەبدولحسێن لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە زیادی کرد: کێشە دروستکردنەکانی بیانیەکان بەتوندی لەسەر ڕێککەوتننە سیاسییە ناوخۆییەکان کاریگەری هەیە و بەرنامەگەلێک لە ناوخۆی عێراق لەلایەن وڵاتنی داگیرکەرەوە و هەروەها لایەنە دەستنیشانکراوەکانەوە خەریکە بەڕێوە دەچێت تا عێراق بگەڕێننەوە بۆ جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان.
ناوبراو وتیشی: پووچەڵ کردنەوەی هەوڵە بیانییەکان بۆ دروست کردنی کێشە لە ماڵی شیعی و دابەش کردنی، پێوەندی بە پاراستنی یەکگرتوویی و ڕێککەوتن لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنی سەدر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەکانی بەردەمی وڵاتە.
Your Comment