پارتە کوردییەکانی عێراق کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بێنن

لە دیداری سەرۆکی هاوبەشی یەکێتی نیشتمانی و ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لە بە‌غدا، لە سەر ڕێگاکانی چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێستای عێراق باس و وتووێژ کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی رادیۆ نەوا، بافڵ تاڵەبانی بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی پارتە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەغدا سەفەری کردووە و لە گەڵ هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمنی فەتح دیدار و وتووێژی کردووە.

لەم دیدارەدا ڕێگای چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێستای عێراق لێک درایەوە و داکۆکی کرایە سەر درێژەی وتووێژەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ڕاستەقینە بە پێی یاسای بنەڕەتی.

هادی عامری لەم دیدارەدا ئاماژەی بۆ گرینگایەتی چارەسەر کردنی دووبەرەکییەکانی نێوان دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: ئەم دووبەرەکییە کاریگەری لە سەر هەموو عێراق دادەنێت.

تاڵەبایش داکۆکی کرد: پێویستە وتووێژەکان بە مەبەستی دابین کردنی بەرژەوەندی خەڵک درێژەی هەبێت.

News Code 40867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =