بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی ئینگلیزی تایمز سەبارەت بە هێرشی داعش بۆ زیندانی حەسەکە و چارەنووسی ئەم گرووپە و چاوپۆشی لە هۆشدارەکان سەبارەت بە دەسەڵاتی ئەم هێزانە ڕەخنەی گرت.
نووسەری ئەم راپۆرتە دەڵێت: هیچ لایەنێک ناتوانێ بڵێت هۆشدارەکانی وەرنەگرتووە، زیندانەکانی هێزەکانی داعش مەترسییەکی گەورە بۆ ناوچە و بۆ هەموو جیهان دێنە ئەژمار.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە زیاتر لە ١٢ هەزار دیلی ئەندامی داعش لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان دان کە ٢ هەزار کەسیان شارۆمەندی بیانین. جگە لەوەش ٧٠ هەزار ژن و منداڵ کە بنەماڵەی ئەندامانی داعشن، لە کەمپەکان دان.
نووسەری راپۆرتەکە ڕەخنە لە بەریتانیا و دیکەی وڵاتە ئەورووپییەکان دەگرێت کە چاوپۆشی لەم مەترسییە گەورە دەکەن و لانیکەم لە رێگای بردنەوەی شارۆمەندەکانی خۆیانەوە هەندێک یارمەتی ئەو وڵاتە نادەن.
Your Comment