رەییسی و پووتین پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد

سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەر بۆ ڕووسیا لە گەڵ وێلادیمیر پووتین دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێران کە بۆ ڕووسیا سەفەری کردبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڵ وێلادیمیر پووتین لە مۆسکۆ دیدار و وتووێژی کرد.

بەشداری و پێشکەش کردنی وتەدان لە کۆبوونەوەی گشتیی دوما، دیدار لە گەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی ڕووسیا و کۆبوونەوە لە گەڵ چالاکانی ئابووری ڕووسیا بەشێک لە بەرنامەکانی سەفەری دوو رۆژەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیایە.

ئیبراهیم ڕەییسی بە مەبەستی گەشەی پێوەندی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی بۆ ڕووسیا سەفەری کرد.

News Code 40773

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =