هادی عامری سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح دوای دیدار لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسنای هەرێمی کوردستان دەچێتە هەولێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هادی عامری رێبەری هاوپەیمانی فەتح دوای دیدار لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە شاری نەجەف بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەچێتە هەولێر.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هادی عامری دەیەوێت لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی رێبەری پارتی دیدار و گفتوگۆ بکات. عامری لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پرسەکانی هاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ بکات.

ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح پێشتر چووبووە دیداری موقتەدا سەدر لە نەجەف. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دادگای فیدراڵی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە حوکمێکدا چالاکییەکانی دەستەی ڕێبەرایەتی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی بە شێوەی کاتی هەڵپەسارد. ئەو حوکمە دوای ئەوە دەرکرا لە پێشتر شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق هەڵبژاردنی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی نایاسایی ڕاگەیاند و لەلای دادگای فیدراڵی سکاڵای کردبوو.

News Code 40724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =