AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٦ ١١:٠٧

بە بەشداریی بەشکۆی خەڵک؛

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی 150 شەهیدی بێ ناونیشانی بەرەڤانی پیرۆز لە تاران دەستی پێکرد

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی 150 شەهیدی بێ ناونیشانی بەرەڤانی پیرۆز لە تاران دەستی پێکرد

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ‌شەهادەتی حەزرەتی زەهرا(د.خ) ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی 150 شەهیدی بێناونیشانی بەرەڤانی پیرۆز لە بەردەم زانکۆی تاران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانزی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژانی فاتمیە و ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی فاتمەی زەهرا، تەرمی پاکی 250 شەهیدی بێناونیشانی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز لە 24 شاری ئێران بەڕێ دەکرێت.

لە تارانیش لە چەند خولەک پێشەوە رێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی 150 شەهیدی بێناونیشان لە بەردەم زانکۆی تاران دەستی پێکرد.

تەرمی ئەو شەهیدانە لە ئۆپراسیۆنەکانی کەربەلای 5 و 8 و تەک دوژمنی بەعسی لە ساڵی 1367، وەلفەجری یەک و وەلفەجری پێشەکی لە ناوچەی فەکە، وەلفەجری 9 لە سلێمانیە و کەربەلای 6 لە سوومار و ... دۆزراونەتەوە و لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەخاک دەسپێردرێن.

News ID 40615

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha