بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەبارەی ئەو زیانانەی بەر هاوڵاتیانی هەرێم كەوتووە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە، تیمی كوردستان عێراقی سی پی تی ڕاگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی دەوڵەتی توركیاوە، ٣٥ هەزار دۆنم ڕەز و باخ و پوشوپاوان و كشتوكاڵی هاوڵاتیان سوتان و ٣٥٠ سەر ئاژەڵ لەناوچوون.
ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی ٢٩ گوند ئاوارەبوون و ١٥٠ گوندیش مەترسی چۆڵ بوونیان کەوتووەتە سەر، جگە لەوەش تەنها ناوچەی بەرواری باڵا زیانی شەش ملیار دیناری بەركەوتووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی تیمی كوردستان عیراقی سی پی تی كە بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ساڵی 2021 بڵاویردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا توركیا 20 بارەگای سەربازی نوێی لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا دروستكردووە.
بۆچوونی ئێوە