بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، هاوکات لەگەڵ دووهەم ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، مێدیا ئیسرائیلییەکان، معاریۆ و جرۆزالم پۆست هێرشی سایبریان کرایە سەر.
ڕاپۆرتەکانی هاوپەیوەند بە ئەو هاکەوە ڕێک دوای نیوەشەوی دووشەممە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاو کرایەوە.
لە هەمان پێوەندیدا، پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی معاریۆ لەوانە لە تویتەر سەرەتا بریتی لە وێنەیەکی تەقینەوە و پۆستی سێهەم بریتی لە وێنەی شەهید سولەیمانی و شەهید موهەندیس بوو.
وێنەی تەقینەوەکەش وادیارە کە بەشێک لە وێنەی هێرشی ئێران بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی دیمۆنای ئیسرائیل بوو کە هەفتەی رابردوو بە شێوەی تاقیکردنەوەیی کرا.
لە پاڵ وێنەکانیش ڕستگەلەێک هەیە کە تێیدا نووسراوە:" بە ئێوەوە لە شوێنێک کە بیری لێنەدەکەنەوە، نزیکین.
تا ئێستا بەرپرسانی معاریۆ بە ئەو هێرشە سایبرییە کاردانەوەیەکیان نەبووە، بەڵام جرۆزالم پۆست لە تویتەر ڕایگەیاند: ئێمە لە هاکی ماڵپەڕی خۆمان لە پاڵ هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە سەر ئیسرائیل ئاگادارین.
Your Comment