هاوردە کردنی ٨٤ هەزار دەزگا ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ ئێران

سەرۆکی ئەنجومەنی هاوردەکاران و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا ١٠٧ هەزار ئۆتۆمبێل هاتۆتە نێو هەرێمەوە کە زیاتر لە ٨ هەزار دانەیان لە ڕێگای سنووری هاوبەش لە گەڵ ئێراندا هاوردە کراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا عەبدوڕەحمان لەم بارەوە وتی: هاوردە کردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە لە ڕێگای سنووری حاجی عومران، ئیبراهیم خەلیل، باشماخ و پەرویزخانەوە بووە.

ئەو ڕاشیگەیاند: ٥٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سنووری حاجی عومران، ٢٢ هەزار و ٣١٠ ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سنووری باشماخ و ٢٠ هەزار و ٦٣٩ ئۆتۆمبێلیش لە سنووری ئیبراهیم خەلیل و ١١ هەزار و ٨٤٢ ئۆتۆمبێلیش لە سنووری پەرویزخانەوە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانەوە.

News Code 40575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha