بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی ڕایگەیاند: پێویستە ماف و ورەی هاووڵاتیان و هەموو گرووپەکانی دیکەی عێراق لە چوارچێوەی سێ بنەمای "بەشداری، ڕێککەوتن و یەکسانی لە دەسەڵاتداری" لە سەرووی یەکمایەتییەکانی حکومەتی داهاتووی بەغدا بێت.
بارزانی لە ئەو پەیامەدا، لەسەر زەروورەتی ڕێگری لە پەراوێز خستنی گرووپە شوناسییەکانی عێراق جەختی کرد و ڕایگەیاند: عێراق و ناوچەکە زیاتر لە ئەمە، دەفرایەتی دژایەتی، توندڕەوی و ناسەقامگیریی نییە و کۆمەڵگای جیهانی ئەبێ بۆ پاراستنی ئاشتی، دادپەروەری و ئاسایش لە ناوچەکە یارمەتیدەر بێت تا گەلانی ناوچەکە و خەڵکی بێتاوان تووشی چەرمەسەری و وێرانی نەبن.
ڕێبەری پارتی لە پەیامی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی زایینی هەروەها هیوای خواست ناوچەکە ئاشتی و پێکەوەژیان بە خۆیەوە ببینێت و خەڵکی هەرێم و ناوچەکە بە دوور لە نەخۆشی، کێشە و بەڵا بن.
Your Comment