کورد، یەکدەنگ بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەچێتە بەغدا

ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی لە ڕێککەوتنی ئە وپارتە لەگەڵ پارتی سەبارەت بە ناردنی شاندێکی دانوستانکاری یەکدەنگ بۆ بەغدا بە ئامانجی گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، حەسەن ئالی بە ئاماژە بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی نێوان بەرپرسانی دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان، وتی: ئەو کۆبوونەوە لەسەر زەروورەتی یەکپارچە کردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی کورد وەکوو هەنگاوی سەرەتایی و ڕێککەوتنی ناوخۆیی بۆ ناردنی شاندێکی دانوستانکاری یەکدەنگ بۆ بەغدا بوو.

حەسەن ئالی زیادی کرد: لە ئەو ڕێککەوتنە، هیچ ئاماژەیەک بە پۆستەکان نەکراوە و هیچ یەکەیان لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک یەکلایی نەبووەتەوە. بەڵام لەسەر یەکلا کردنەوەیان لە ناوخۆ و کەم کردنەوەی ئاڵۆزییە مێدیاییەکان ڕێککەوتن کرا.

News Code 40463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha