جیهان لە پاڵ ئەفغانستان بوەستێت/پێداویستی هاکاری لەگەڵ گرووپی تاڵەبان

وەزیری دەرەوەی پاکستان لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئیسلام ئاباد بە وتنی ئەوەی کە ئەفغانستان دەتوانێت ببێتە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان، وتی: پارێزەری لە سەقامگیری ئەفغانستان یەکمایەتی کۆمەڵگای جیهانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئەمڕۆ بە میوانداری ئیسلام ئاباد، کۆبوونەوەیەک لە سەر پرسی ئەفغانستان و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە چوو. لە ئەو کۆبوونەوە ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تاڵەبانیش بەشدار بوو.

شا مەحموود قورەیشی

شا مەحموود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو ڕێکخراوە، وتی: لە متمانەی ئەو ڕێکخراوە بە پاسکاتن خۆشحاڵین. بوونتان لێرە باس لە گرینگ بوونی خەڵکی ئەفغانستان لە جیهان و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکات. گرینگایەتی ئەو کۆبوونەوە لە سەرەوەی هەوڵێکی ڕواڵەتییە.

ناوبراو درێژەی دا: زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەفغانستان لەگەڵ کەمبوون خۆراک بەرەوڕوون. ملیۆنان منداڵی ئەفغان لەگەڵ مەترسیی مەرگ و نەخۆشی بەرەوڕوون و ئەوەش داهاتی هۆکاری جۆراوجۆر وەکوو ساڵەها شەڕ، لاوازی دەسەڵات و چاوەڕوانی یارمەتی دەستی وڵاتانی بیانییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەفغانستان دەتوانێت ببێتە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان و ئەوانەی کە ئاگاداری ئەو بابەتەن؛ هۆشداریی جیدیان لە ئەو بارەوە داوە. جێی داخە کە چەرمەسەییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە کەم نەبووەتەوە.

فەیسەل بێن فەرحان

فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودی لە ئەو کۆبوونەوە وتی: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئەفغانستان یەکمایەتی کۆمەڵگای جیهانییە. ئەفغانستان ئەمرۆ لە سەر دووڕێیانێکدایە. ڕووخانی دۆسی ئێستا لە ئەفغانستان لە بەرژەوەندی هەموو توندڕەوەکانە و پەرەسەندنی تیرۆریزمی بەدواوە دەبێت.

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی

حسێن ئیبراهیم تاها ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە خوازیاری ڕێزگرتن لە سەروەریی ئەفغانستان و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی، لایەنە ئەفغانستانییەکانی بە هەوڵ بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی، کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و پەرەپێدانی ئاشتی بانگهێشت کرد.

وەزیری دەوەی ئوردۆن

ئیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردۆنیش لە ئەو کۆبوونەوە وتی: ئەفغانستان ئێستا لە سەر دوو ڕێیانێکدایە؛ یان چوونە دواوە و ڕووخان یان باشتر کردنی دۆخەکە و چوون بەرەو پێش. هەمووان ئەبێ بە شێوەی هاوبەش و بەکۆمەڵ بۆ بەدی هاتنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەفغانستان بێتە مەیدان. زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ئەفغانستان ئێستا لەگەڵ مەترسی هەژاری بەرەوڕوون.

مەولوود چاوش ئۆغڵوو

مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ بە پاڵپشتی لە سیستەمی دارایی ئەفغانستان، ڕێگری بکرێت لە ڕووخانی ئابووری ئەو وڵاتە. هەروەها لەسەر ڕێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نەختینەیی لە ئەفغانستان جەخت یکرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئەبێ لە درێژەی دەستخستنی سەقامگیری لە ئەفغانستان لەگەڵ گرووپی تاڵەبان هاوکاری بکەین.

News Code 40390

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha