ڕێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق

بەرپرسی گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق، لەسەر هەوڵێکی کردەیی و ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش، ڕێککەوتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بەرز بوونەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوچە جێ ناکۆکەکانی هەولێر و بەغدا لە هەفتەکانی ڕابردوو کە دەیان کوژراو و برینداری پێشمەرگە و زڤیلی بەدواوە بوو، دوێنێ شەممە 13 ی سەرماوەز بەرانبەر بە 4 ی دیسەمبەر، شاندێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمەوە بە سەرۆاکیەتی جەبار یاوەر سکرتێری ئەو وەزارەتخانەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی عێراق سەبارەت بە بەرەوڕوو بوونەوەی داعش، چووە بەغدا.

جەبار یاوەر لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی عێراق سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی هاوبەش و بەرەوڕوو بوونەوەی داعش گەییشتینە ڕێککەوتنگەلێک و لە سبەینێ یەکشەممەوە فەرماندەکانی دوو لایەنەکە لە کەرکوو و دیالە کۆبوونەوەگەلێکی هاوپەیوەند بە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش و پاک کردنەوەی ناوچەکە لە داعش دەست پێدەکەن.

ناوبراو زیادی کرد کە ڕێککەوتنی کردەیی و مەیدانی لە نێوان فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر هەبوونی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش، سەبارەت بە ئۆپراسیۆن و هەوڵی هاوبەشی سەربازی لەوانە ئۆپراسیۆن، داو و گەڕانی هاوبەش، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، کراوە.

News Code 40214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =