پێشکەش کردنی ۱۰ میلیار دۆلار لە لایەن ئەماراتەوە بە ئەردۆغان

ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی داهاتوویدا خۆی لە مەترسیدا دەبینێت, دۆخی ئابووری و نرخی لیر قەیراناوییە بۆیە دۆلارە عەرەبییەکان رێگا چارەیەکی کاتییە و بۆ بەدەست‌هێنانی ئەم رێگا چارە خاوەنداریەتی ئێران لە سەر دوورگەکان رەت دەکاتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر, حکوومەتی تورکیا بۆ باشتر کردنی پێوەندی خۆی لە گەڵ ئەمارات و راکێشانی سەرمایەکانی ئەو وڵاتە بۆ رزگار بوون لە قەیرانی ئابووری هەوڵ ئەدات کەنداوی فارس بە کەنداوی عەرەب ناو ببات.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان وەلیعەهدی ئەبووزەبی لە ۲٤ی نۆڤەمبەر بۆ تورکیا سەفەری کرد و ئەردۆغان پێشوازییەکی بێ وێنەی لێ کرد و هەواڵدەرییەکانی تورکیا تژی لە هەواڵی ئەو سەفەرە بوون.
هەواڵدەری ئاناتۆلی بە دەرکردنی هەواڵێک رایگەیاند ئەمارات ۱۰ میلیار دۆلاری بۆ سەرمایەدانان لە تورکیا تەرخان کردووە و ۱۰ رێککەوتننامە لەم سەفەرەدا واژۆ کرا.
جەوهەری گوڤەن رۆژنامەوانی تورکیەیی لە بەرلین وتی حکومەتی تورکیا خەریکی بەرنامەداڕشتن بۆ سیستەمێکی نوێی ئابووریە و دەیەوێ جێگای چین لە ئابووری جیهاندا بگرێتەوە.
ئەردۆغان بۆ وەرگرتنی سەرمایە بۆ پرۆژەی کەناڵی ئەستەمۆڵ پێویستی بە یارمەتی کۆمپانیا بیانییەکانە بۆیە لەم مانگانەی دواییدا هەوڵی داوە پێوەندی خۆی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ گەشە بدات.
لەم مانگانەی دواییدا ئاکەپە بە هۆی قەیرانی ئابوورییەوە لایەنگرانی خۆی لە دەست داوە. ئاکامی لێپرسینەوە لە خەڵک نیشانی داوە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک‌کۆماریدا دەنگ ناهێنێت.
کەماڵ قلیچدار ئوغلو سەرۆکی ئۆپۆزیسیونی تورکیا حەوتەی رابردوو هۆشداری دایە ئەمارات کە گەر بیهەوێت لە گەڵ ئەردۆغان رێککەوتن بکات ئەم حیزبە هەموو مامەڵەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.

News Code 40197

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =