AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٨ ١٤:٤٧

شکستی شانۆی بانگەشەیی باکوو؛ ئیسرائیل دۆڕاوی گەورەی "کاپی 29"

شکستی شانۆی بانگەشەیی باکوو؛ ئیسرائیل دۆڕاوی گەورەی "کاپی 29"

لە ساڵانی دواییدا دەوڵەت-نەتەوە تازە دامەزراوەکان هەوڵیان داوە بە وەدەستهێنانی میوانداری ڕووداوە گەورە نێودەوڵەتییەکان، وێڕای بەدەستهێنانی ڕەوایی نێودەوڵەتی، بتوانن تا ڕادەیەک لە کەشی سیاسی ناوخۆیی خۆیان ڕەوایی بەدەست بهێنن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: کۆماری ئازەربایجان و شاری باکوو لە حاڵێکدا میوانداری کۆبوونەوەی جیهانی کاپی 29 بوو کە لە سەر پرس و کێشە ژینگەییەکان، جیهان جگە لە سروشت، لەناوچوونی جۆری مرۆڤیش لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە بەخۆوە دەبینێت. هەر وەک دەبینین ئیسرائیل هەموو هێڵە سوورەکانی لە لوبنان و غەززە بەزاندووە و خەریکی کوشتوبڕی موسڵمانانە. لە ئاوەها دۆخێکدا ناوی ئیسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل لە نێوان کەسە بانگهێشت کراوەکان بۆ ئەو کۆبوونەوە نێودەوڵەتییە دەبینرێت. هەرچەندە هەواڵی هەڵوەشانەوەی سەفەری ناوبراو بەهۆی کێشەی ئەمنییەوە بڵاو بووەتەوە.

کاپی 29 چییە و چ ئامانجێک شوێنگیری دەکات؟

بیست و نۆهەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەو، لەژێر ناوی کاپی 29 لە 11 بۆ 22 ی نۆڤەمبەر لە شاری باکووری ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت. ئەو کۆبوونەوە هەلێکە بۆ هاکاری نێودەوڵەتی لە بواری گۆڕینی کەشوهەوا و داکۆکی دەکات لەسەر شێوەی دابینی دارایی وڵاتانی لە حاڵی گەشە بۆ بەرەنگار بوونەوەی کاریگەر لەگەڵ قەیرانی کەشوهەوا.

ئەو کۆنفڕانسە هەر ساڵێک و لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵیش لە کۆماری ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت.

جودا لە ئامانجە راگەیێندراوەکان لە ئەو کۆبوونەوە، کۆماری ئازەربایجان تێدەکۆشێت تە بە کەڵکوەرگرتن لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕووداوە نیودەوڵەتییە، برەندی نەتەوەیی و هێزی نەرمی خۆی لە نێو ڕای گشتی و ئاستی نێودەوڵەتی تۆکمە بکاتەوە. بۆ نموونە بە بڕوای باکوو، ڕەنگدانەوەی ئەو کۆبوونەوە لە ناوەندگەلێکی ناسراو وەکوو چەتم هەوس یان شۆرای ئاتلانتیک دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی بڕوا بە باکوور لە ڕۆژاوا . جگە لە ئەوە ئازەربایجان بە میوانداری ئەو کۆبوونەوە ئەو پەیامە ئاراستەی ئیرەوان دەکات کە لە دۆخی ئێستادا بەهۆی بەرز بوونەوەی پێداویستی بە وزە بووەتە هاوپەیمانی ستراتیژیکی بروکسێل و ئیرەوان ناتوانێت لەسەر یارمەتی مەسێحییەکانی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی زیادەخوازییەکانی لە ناوچەی قەفقازی باشووری زۆر حەسێب بکات.

ئیسرائیل گەورەترین دوژمنی ژینگە

لە بانگەشەکانی ئێستادا ئیسرائیل تێدەکۆشێت تا خۆی وەکوو ئەکتەری چالاک لە بواری پاراستنی ژینگە و بەڕێوەبەری ئاو لە سەرتاسەری جیهان نیشان بدات. بەڵام لە سەرووی ئەو بانگەشەیەوە لە بەرەوڕوو بوونەوەی فەلەستینییەکان نەیک هەنگاوێکی هەڵنەهێناوە بەڵکوو بە شێوەی راستەوخۆ ژیانی مرۆیی ئەو ناوچەیەی کردووەتە ئامانج و لە هێرشەکانی بۆ سەر فەلەستین سەرجەم ژێرخانەکانی ئاو و زێڕاوی ئەو ناوچەیەی وێران کردووە لە ئاوەها دۆخێکدا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بۆچی ناوی بەرپرسانی ئیسرائیل لە نێوان بانگهێشت کراوەکانی ئەو کۆبوونەوە دەبینرێت و باکوو وەکوو وڵاتێکی موسڵمان و میوانداری ئەو ڕووداوە داوای گەمارۆی گەورەترین دوژمنی سروشت لەسەر زەوی نەکرد؟

سەرنەکەوتنی هێرتزۆگ لە سەفەر بۆ نیشتمانی ئاور

لە کاتژمیرە کۆتاییەکانی پێنجەمین ڕۆژی کۆنفڕانسی کاپی 29 مێدیا عێبرییەکان لە هەڵوەشانەوەی سەفەری ئێسحاق هێرتزۆگ بۆ ئازەربایجان هەواڵیان دا. وادیارە هپکاری ئەمنی بووەتە هۆی ئەو بابەتە. چڕ بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سپی کردنەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە ئەو کۆب وونەوە ، بووە هۆی ڕێکخستنی کەمپەینی جیهانی بۆ گەمارۆی بوونی ئیسرائیل لە باکوو.

هەروەها هەواڵێک لەسەر پووچەڵ کردنەوەی بۆمبێک لە فڕۆکەخانەی باکوو، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە سەرتاسەری جیهان، دەستگیرییەکان لەوانە قۆڵبەست کردنی سیاوەش حسێنۆف ڕۆحانی شیعە و کامران مەمدەلی چالاکی ژینگە بووە هۆی ئەوەی کە شاندی ئیسرائیل بە شێوەی نهێنی لە ئەو کۆبوونەوە بەشداری بکەن.

ئێستا دەنگۆی پێکهێنانی گرووپێک بە ناوی گەنجانی ئازەربایجان بڵاو بووەتەوە کە ئامانجیان دژایەتی لەگەڵ هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلە و هەڕەشەیان کردووە کە هیچ ئیسرائیلییەک لە کۆماری ئازەربایجان گیانی پارێزراو نییە و لەوانەیە لە ڕۆژانی داهاتوو زۆر ڕووداو روو بدات. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە پێشتر باکوو هەوڵی دابوو بە دەستگیری شیعەکان و چالاکەکانی نزیک لە ئێران، خزمەتەکانی خۆی بە تێلاڤیڤ نیشان بدات بەڵام گۆڕانکارییەکانی ڕۆژانی دوایی نیشانی دەدات کە دوژمنایەتی لەگەڵ زایۆنییەکان و هاوڕیی لەگەڵ ئایدیای ڕزگاری شۆڕشی ئیسرائیل لە دڵی کۆماری ئازەربایجاندایە.

ئەنجامی باسەکە

لە ساڵانی دواییدا دەوڵەت-نەتەوە تازە دامەزراوەکان هەوڵیان داوە بە وەدەستهێنانی میوانداری ڕووداوە گەورە نێودەوڵەتییەکان، وێڕای بەدەستهێنانی ڕەوایی نێودەوڵەتی، بتوانن تا ڕادەیەک لە کەشی سیاسی ناوخۆیی خۆیان ڕەوایی بەدەست بهێنن. ئیسرائیلی بە بەشداری لە هەموو کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵ بۆ رەوایی دان بە خۆی لە ئاستی جیهان دەدات. سەرنەکەوتنی هێرتزۆگ بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکە ئەگەر بەهۆی ئیزن نەدانی تورکیا بۆ بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بۆ پەڕینەوەی ناوبراو بێت، تەنیا یەک واتای هەیە و ئەویش بەرز بوونەوەی تووڕەیی موسڵمانان لە بەردەوام بوونی کوشتوبڕی خەڵکی غەززە و لوبنانە کە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی گۆشەگیری ئیسرائیل.

News ID 52738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha