بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا ئێحسان یاسین زەڵمی،چاودێری سیاسی و کارگێڕی پەیوەندییە سیاسییەکانی مەڵبەندی سلێمانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە گفتوگۆیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێدەنگی و خەمساردی وڵاتانی ئیسلامی و حاکمانی موسڵمان لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەلەستین و غەززە و لوبنانی شەرمەزار کرد.
ئێحسان یاسین زەڵمی لە بەشێکی قسەکانیدا بە ئاماژە بەوەی کە تراژیدیای غەززە لە ئێستا هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی تێپەڕاندووە، وتی: ئەرکی هەموو تاکێکی موسڵمانە لە سەر فەلەستین و غەززە بێتە دەنگ و ئەمە بۆ کورد وەکوو نەوەی سەلاحەدین ئەیووبی دەبێ زیاتر بێت و کورد دەبێ پێشەنگ بێ و سەیری قودوەکەی خۆی بکات بۆ ڕزگار کردنی قودسی پیرۆز.
لە خوارەوە ڤیدیۆی گفتوگۆی مامۆستا ئێحسان یاسین زەڵمی لەگەڵ حەلیمە مەڵایی سەرنووسەری بەشی زمانی کوردی مێهر دەبینین.
Your Comment