AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١ ١٠:٢١

پوستەری نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز ڕوونوێنی کرا

پوستەری نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز ڕوونوێنی کرا

ڕێورەسمی ڕوونوێنی لە پوستەری نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز لە پلاتۆی کۆماڵی ئیرشاد بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆررتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە تۆماری فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە ڕۆژژمێری ساڵانای وەزارەتی ئیرشاد، وتی: هەموومان خەریکین هەوڵ دەدەین تا فێستیڤاڵێک باش و پڕبایەخ لە شاری مێژوویی سەقز بەڕێوە ببەین.

دەریایی زیادی کرد: فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز برەندێکی فەرهەنگی، هونەری و کۆمەڵایەتی بۆ شاری سەقز و کوردستانە.

پاشایی بەرپرسی فێشتیڤاڵەکەش وتی: ئەو فێستیڤاڵە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 300 هونەرمەندی ناوخۆیی و دەرەکی لە 5 بۆ 9 ی سەرماوەز لە هۆڵی شانۆی ئیرشادی ئیسلامی سەقز پێکەوە ڕکابەری دەکەن.

News ID 52779

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha