بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەلەستینی شەهاب، نووسینگەی دەوڵەتی غەززە دوای 411 ڕۆژ هێرش و کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە ئەو ناوچە ، ئامارێکی نوێی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززەی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە 411 ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 3838 جەنایەت لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە کە بەهۆیەوە 54972 فەلەستینی شەهید یان بێ سەروشوێن بوون. نزیک بە 11 هەزارر کەس لە ئەو کەسانە بێ سەروشوێنن و پاشماوەکەیان شەهید بوون.
ژمارەی 17492 کەس لە ئەو شەهیدانە منداڵانن کە 211 کەسیان لە سەردەمی ئەم شەڕەی دواییەدا لەدایک بوون. لەنێوان شەهیداندا 441 کەسیان بەهۆی برسیەتی و نەبوونی خۆراکەوە گیانیان لەدەست داوە. 11979 کەس لە شەهیدان ژنانن و 1054 کەسیان لە کادیری پزشکی و 86 کەسیان ئەندامی هێزەکانی بەرگری مەدەنی و 188 کەسیان ڕۆژنامەڤان بوون.
ژمارەی برینداربووەکانیش زیاتر لە 104008 کەسە کە سەدا 70 یان ژنان و منداڵانن .
نزیک بە 6400 کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە لە ئەم شەڕەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە بەدیل گیراون کە 319 کەسیان لە کادیری پزشکین. هەروەها 40 ڕۆژنەماڤانیش لە ڕیزی دەستگیر کراوەکانن.
Your Comment