بەڵێنەکانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بە خوێندکاران

بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى داواى لێبوردن ده‌كات له‌هه‌ر توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر خوێندكاران به‌كارهێنرابێت و بەڵێنی نوێیان پێدەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن لەپێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد.

بافڵ تاڵه‌بانى له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، داواتان لێدەکەم بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ رێگای مەدەنی و شارستانی ببەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و یاساشکێنی، رێمەدەن کەسانی ھەلپەرست داوا رەواکانی ئێوە بە لاڕێدا بەرێت ئەمە خزمەت بە خواستەکانتان ناکات، داوام وایە قەت ئەم رێگایە ھەڵنەبژێرن و بیری لێنەکەنەوە.

هاوسه‌رۆكى یه‌كێـى به‌ڵێن به‌ خوێندكاران ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانکاری گەورە دەکەن لە پێناو داھاتووی خوێندكاران و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەن لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانی خوێندكاران ده‌بێت.

له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ڕابردووى خوێندكاران ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌هۆى توندوتیژیه‌وه‌ برینداركران و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستگیركران و هه‌ریه‌كه‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى داواى لێبوردنیان له‌ خوێندكاران كرد

News Code 40158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =