بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیماد فیرووز ڕایگەیاند کە ساڵی ڕابردوو کومیتەی لێزانی پزیشکان دوای تاوتوێ و پشکنینی 350 کەس لە بریندارەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایانگەیاند کە 53 کەس لە ئەوان بۆ چارەسەر پزیشکی دەنێردێنە دەرەوەی هەرێم.
بەرپرسی نەخۆشخانەی بریندارە کیمیاییەکانی هەڵەبجە زیادی کرد کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا ئەو بریندارانە نەنێردرانە دەرەوەی هەرێم.
هەروەها وتی کە ئێستا بە پێی بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەنێردرێنە ئێران.
ناوبراو وتیشی کە لێژنەیەک کە پزیشکانی لێزانی ئێران بە سەفەر بۆ هەڵەبجە 500 برینداری کیمیایی ئەو ناوچەیەیان پشکنیوە.
Your Comment