AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٧ ١٠:١٠

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێم:

300 خۆپیشاندەر لە ناڕازیەتییەکانی ئەم دواییە لە هەرێم دەستگیر کراون

300 خۆپیشاندەر لە ناڕازیەتییەکانی ئەم دواییە لە هەرێم دەستگیر کراون

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی ڕابردووی خوێندکارانی هەرێم، 300 خوێندکار و چالاک لە هەرێم دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی هاتووە کە لە ماوەی 4 ڕۆژی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی گەنجانی خوێندکار و هاووڵاتیان، دەسەڵاتداران لە ڕێگای ڕفاندن و توندئاژۆیانە و دەستگیریەوە، بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو ناڕەزایەتیانە هەوڵیان داوە و بە پێی دوایی هەواڵەکان کە گەییشتووەتە ئەو ئەنجومەنە 300 خوێندکار و چالاکی هەرێم لە ئەو ماوەیەدا دەستگیر کراون و هێشتا لە زیندانن.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا وێڕای پاڵپشتی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و چالاکانی هەرێم لە داواکرییەکانی خوێندکاران جەخت کراوە کە ئەبێ دەسەڵاتداران لە هەوڵێکی بەپەلەدا بە بێ هیچ مەرجێک دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.

هەروەها هۆشداریی دراوە کە لە ئەگەری ئازاد نەکردنی دەستگیرکراوەکان، ئەو ئەنجومەنە بژاردەی دیکە دەخاتە بەردەست و هەڵوێستی توندتر دەگرێت.

News ID 40125

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha