کاتی چوونەدەرەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق ناگۆڕدرێت

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق رایگەیاند: کاتی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەم وڵاتە ناگۆڕدرێت و درێژ ناکرێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەری واع وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق رایگەیاند: کاتی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەم وڵاتە ناگۆڕدرێت و درێژ ناکرێتەوە.
تەحسین خەفاجی وتی:کاتیچوونە دەرەوەی ئەو هێزانە بە پێی رێککەوتنی نێوان دوو وڵات ۲۰۲۱.۱۲.۳۱ دیاری کراوە و پاش ئەم ڕێکەوتە ئەرکی هێزە ئەمریکییەکانی دەبێتە راوێژکاری, فێرکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
شیاوی ئاماژەیە ئەمریکا و عێراق پاش ٤ جار وتووێژ لە سەر ئەوە رێککەوتن کە هێزە ئەمریکییەکان تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە.

News Code 40118

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =