بەراورد کردنی هەوڵەکانی ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە سەروبەندی دانوستانەکانی ڤیەنا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەوڵەکانی ئێران و ترۆئیکانی ئەورووپیی و هەروەها ئەمریکای لە سەروبەندی دانوستانەکانی ڤیەنای بەراورد کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەویە بابەتێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە بەراورد کردنی روانگەی و هەوڵەکانی ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی و کۆماری ئیسلامی ئێران نووسی: لە سەروبەندی گفتوگۆکانی ڤیەنا، ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی، بەیاننامەیەکی ساختە دەردەکەن، گەمارۆکان زیاد دەکنە، گێڕانەوەی ساختە دەگێڕنەوە و لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بێدەنگ دەبن.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئێرانیش نووسی: ئێران، گرووپی دانوستانکاری جیدی و ئاستی بان پێک دەهێنێت، داوای رێککەوتنی باشی بەپەلە و بەڕێوەچوونی تەواوی رێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231 دەکات، دانوستانی ناوچەیی ئەنجام دەدات، بەسە کە یەکمایەتییەکانی دوو لایەنەکە پێکەوە بەراورد بکەن.

News Code 40107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =