AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٤ ١٤:٢٤

لێکۆڵەری پرسە ئەمنییەکان هێنایە ئاراوە؛

هاوکاری ڕووسیا و کوردەکان بۆ باشتر کردنی دۆخی سووریا

هاوکاری ڕووسیا و کوردەکان بۆ باشتر کردنی دۆخی سووریا

نیکۆلاس هراس پێی وایە کوردەکان لە هێزی ڕووسیا لە سووریا و ڕووسیا لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ هێزە خۆجەیەکانی کوردستانی سووریا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و سەقامگیری لە ئەو وڵاتە کەڵکوەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندێک لە کوردەکانی سووریا دوو پێش بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا، بەتایبەتی سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە چوونە مسکۆ و گۆڕانکارییەکانی سووریای لەگەڵ لاڤرۆف و چەند بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرد.

ئیدارەی خۆسەری کوردستان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە نیگەرانی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا و لە ئەنجامدا توند بوونەوەی هێرشەکانی تورکیایە، بەدوای دروست کردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریایە تا هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و ئیدارەئ خۆسەر بە ئەم شێوەی ئێستا بمێننەوە. بەم حاڵەوە بەرپرسانی باڵای کورد لەوانەی مەزڵوم کۆباێ فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، دژایەتی دیمەشق لەگەڵ خواستەکانی ئەوانی هۆکاری بە ئەنجام نەگەیشتنی ڕێککەوتنی کوردەکان و دیمەشقی ڕاگەیاندووە.

نیکۆلاس هراس، کارناسی ئەمنیەتی سەبارەت بە دیدارەکانی بەرپرسانی کورد و ڕووسیا هەم لە ناوخۆی سووریا و هەم لە دەرەوەی خاکی سووریا بە گۆڤاری نیو عەرەبی وت: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، ڕووسیا بە باشترین پێوەندیدەر بۆ هاندانی دیمەشق بۆ رێککەوتن لەگەڵ کوردەکان و پاراستنی پێکهاتەی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا دەزانن.

ناوبراو زیادی کرد: ڕووسیاش، بەڕێوەبەرایەتیەکی خۆجەیی ڕێکوپێک لە باکووری سووریا و هێزێکی سەربازی رێکوپێک بە باشترین ڕێگا بۆ دروست کردنی سەقامگیری لە سووریا دەزانێت.

News ID 40093

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha