بە پێی هەواڵی مێهر، سروە عەبدولواحید وتی: شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ خوێندکاران لە سلێمانی وەکوو شێوازی هەڵسوکەوتی ڕژیمی سەدام لە گەڵ خەڵکە. بەڵام دەبێ لە دۆخی سەدام وانە وەربگرین. چونکوو ئەو سیستەمەش سەرەڕای دەسەڵاتی زۆر، لە کۆتاییدا بەزی و ڕووخا.
ئەو وتیشی: هیچ سیستەمێک بە بێ یارمەتی خەڵک دەسەڵاتدار نامێنێتەوە و دەڕووخێ. چاو لە چارەنووسی قەزافی، سەدام، حوسنی موبارەک و .. بکەن کەسیان نەمایەوە.
شیاوی ئاماژەیە خۆپیشاندانی خوێندکارانی سلێمانی چوار رۆژە دەستی پێ کردووە و پۆلیسی هەرێم لە گازی فرمێسک ڕێژ دژی ئەوان کەڵکی وەرگرتووە. خوێندکاران داوای دانی تێچووی زانکۆ دەکەن.
Your Comment