هەوڵی دەوڵەت لەسەر گەشەی پارێزگا سنوورییەکانە

وەزیری ناوخۆ وتی: یەکێک لە گرینگترین هەوڵەکانی دەوڵەت لەسەر گەشەی پارێزگاکان بەتایبەتی پارێزگا سنوورییەکانە کە کوردستان یەکێکیانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی هاتنی بۆ پارێزگای کوردستان و لە فڕۆکەخانەی سنە ڕایگەیاند: کوردستان پارێزگایەکی گرنگ بە دەفرایەتی زۆرە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو دەفرایەتیانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر سنوور، ناوچەی ئازاد، سروشتی نەشێواو و جوان و خەڵکی باش، چالاک کە بووەتە هۆی گەشە و پێشکەوتنی پارێزگا.

وەزیری ناوخۆی وتی: یەکێک لە هەوڵە گرنگەکانی دەوڵەت، گەشەی پارێزگا سنوورییەکانە کە هەندیک کەموکۆڕی و کێشە بە ئەو بەرنامەگەلە چارەسەر دەبێت.

وەزیری ناوخۆ ڕۆژی دووشەممە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پارێزگاری پێشوو و ناساندنی پارێزگاری نوێی کوردستان سەفەری سنەی کردووە.

News Code 40055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =