AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٨ ١٠:٣٦

بەشێک لە ئێرانیشی تێدایە؛

دەوڵەت باخچەلی خەڵاتی نەخشەی "جیهانی تورک"ی بەخشیە ئەردۆغان

دەوڵەت باخچەلی خەڵاتی نەخشەی "جیهانی تورک"ی بەخشیە ئەردۆغان

ڕێبەری پارتی جووڵەی ناسیۆناڵیستی تورکیا لە هەوڵێکی سەیردا، نەخشەیەکی لەژێرناوی "جیهانی تورک" خەڵاتی سەرۆک کۆماری تورکیا کرد کە تێیدا بەشێک لە ئێران، عێراق و ڕووسیای خستووەتە سەر تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەڵی ڕێبەری پارتی جووڵەی ناسیۆناڵیستی تورکیا لە هەوڵێکی سەیر و سەمەرەدا، نەخشەیەکی لە ژێر ناوی نەخشەی جیهانی تورک خەڵاتی ئەردۆغان کردووە کە تێیدا هەموو ئەو شوێنانە لە وڵاتانی دیکە کە زمانیان تورکییە یان کەمایەتی تورک و موسڵمانن، لە ڕیزی ناوچەی ژیر دەسەڵاتی تورکیا هێناوتە ئەژمار.

ئەو هەوڵەی باخچەڵی کاردانەوەی زۆری مێدیایی بەدواوە بوو بە شێوەیەک کە مێدیایەکی یۆنانی لە کاردانەوە بە ئەو هەواڵە نووسی، ئەو نەخشە کە ئایدا و دەستێوەردانە دەرەکییەکانی ئەردۆغان دەنەخشێنێت، ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە وڵاتانی بالکان و ئاسیای ناوەندی و ڕووسیا و تا بەشگەلێک لە چین بە کەمایەتی موسڵمانی ئۆیغوری وەکوو نیشتمانی تورکیا نمایش دەدات و ئەوە خەڵاتێک بوو کە باخچەڵی پێشکەشی ئەردۆغانی کرد.

لە ڕۆژنامە و میدیاکانی ڕووسیا هاوکات لەگەڵ باس لەسەر ئەو خەڵاتە باس کراوە کە ئەو خەڵاتە پەیامێکی بۆ جیهان پێیە.

پارتی جووڵەی ناسیۆناڵیست وتی کە باخچەڵی ئەو نەخشەیەی داڕشتووە و لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: باخچەڵی نەخشەی جیهانی تورک کە بۆ ماوەیەکی خۆر لەسەری کاری کردووە و بە شێوەی تایبەت دایڕشتووە، وەکوو ئاڵایەک ئەبێ نەوە بە نەوە دەست بەدەست بکرێت، بسپێردرێتە ویژدانی تورکی و بچێتە نێو هزری گەلی تورکیاوە.

هەندێک لە مێدیاکانیش بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ئەردۆغان و باخچەڵی لەگەڵ نەخشەی جیهانی، ڕایانگەیاند کە ڕێبەری پارتی جووڵەی ناسیۆنالیستی تورکیا نەخشەیەکی داوەتە ئەردۆغان کە بەشگەلێک لە ئێران، عێراق و ڕووسیای خستووەتە سەر خاکی تورکیا.

News ID 40021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha