سیناریۆکانی واشنتۆن لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا/ ئەمریکا ئیدی دەسەڵاتی بێ هەمپای جیهان نییە

کارناسانی سیاسی لە دانیشتنی "ڕەهەندەکانی پیلانە ناوچەییەکان لە ڕۆژاوای ئاسیا" داکۆکیان کرد: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا شکستی هێناوە و واشنتۆن ئیدی دەسەڵاتی بێ هەمپای جیهان نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە درێژەی گۆڕانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا، کۆمەڵێک پیلان لە ئارا دایە. لە لوبنان دەوڵەتی نەتەوەیی لە یەک ساڵی ڕابردوودا لە گەڵ گەمارۆی ئابووری بەرەی عەرەبی-ڕۆژاوایی تووشی کێشەی زۆر بووە. لە عێراقیشدا دۆخێکی نەشیاوی هەیە و سووریا و یەمەنیش چەندین ساڵە تووشی شەڕێکی ڕووخێنەر هاتوون کە بە هۆی ئەوە زۆرێک لە خەڵکی ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.

لە هەمووی ئەم ڕووداوانەدا ئەمریکا بەشدار بووە کە جگە لە پیلانگێڕی و پێک هێنانی شەڕ و ئاڵۆزی، بەدوای ڕووخاندنی هەموو ناوچە ئاکامێکی نەبووە.

بۆ لێکدانەوەی ئەم مژارە وتووێژی مێهر لە گەڵ سەید ڕەزا سەدرەلحسێنی کارناسی باڵای ناوچە و حسێن ئەکبەری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی کۆمەڵەی جیهانی بێداری ئیسلامی و باڵوێزی پێشووی ئێران لە لیبیا بخێننەوە.

ئەمریکا لە گەیشتن بە مەبەستەکانی خۆی ناکام مایەوە

حسێن ئەکبەری لەم بارەوە وتی: ئەمریکا لە درێژەی مێژوودا بەداوی گەشەی دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بووە. دروشمی ئەمریکییەکان بۆ هاتن بۆ ئەم ناوچە، ئەوە بوو کە بۆ ڕزگاری ناوچە هاتووین و گەرچی بە ئامانجیان نەگەیشتن بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نییە پیلانی ئەمریکا لەم ناوچە کۆتایی هاتووە.

ئەو وتیشی: مەبەستی ئەمریکا لە بەڕێوەبردنی پرۆژەی ناهێمن کردنی ناوچە، سەرقاڵ کردنی وڵاتانی پشتیوانی بەرخۆدان بە شەڕ و کێشەی ناوخۆیی بوو. بەم حاڵەشەوە ئێمە دەبینین ئەمریکا لە هیچ وڵاتێکدا ئاسایشی نییە.

ئەکبەری ڕایگەیاند: لە گۆڕانەکانی ڕۆژاوای ئاسیا دەبینین ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە لایەک و بەرخۆدان و هاوپەیمانانیان لە لایەکیتر دان. ئەمریکییەکان بەدوای جێگیر کردنی دەسەڵاتی خۆیان لە ئاستی جیهان دان. بەڵام تا ئێستا لە گەیشتن بەم مەبەستە ناکام ماونەتەوە.

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی کۆمەڵەی جیهانی وشیاری ئیسلامی داکۆکی کرد: ئەمڕۆ لوبنانییەکان ئیدی ڕژیمی زایۆنی بە مەترسی نازانن و هۆکاری ئەمەش بوونی حیزبوڵا لە لوبنانە. ئەمە بە واتای گۆڕانی دەسەڵات و گۆڕانی پێگەی ئەمریکایە.

شەهید قاسم سولەیمانی ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ئەمریکا گرت

لە درێژەشدا سەدر حسێنی کارناسی باڵای مژارە ناوچەییەکان، وتی: مەبەستی سەرەکی ئەمریکا لە گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی گەورە، دابەش کردن و بچووک کردنەوەی وڵاتانی ناوچە و بەربڵاو کردنەوەی ڕووبەری ڕژیمی زایۆنی بووە. ئەمریکا نایەوێ ئەرتەشە دەسەڵاتدارەکان لە بەرانبەر ڕژیمی زایۆنییەوە خۆیان بنوێنن.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ئەمریکییەکان نایانەوێ وڵاتانی ئیسلامی لە بەرانبەر ڕژیمی زایۆنیدا یەکگرتوو بن، وتیشی: ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە ئەمریکییەکان بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتن و ناکام مانەوە.

ناوبراو داۆکی کرد: ئەوەی کە لە ناوچەکەدا پەرەی بە بەرخۆدان دا، شەهید قاسم سولەیمانی بوو کە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ئەمریکا گرت و ئەو وڵاتەی بەرەودوا بردەوە.

News Code 39998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =