پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر گوندێکی کوردنشین لە ئورفا

پۆلیسی تورکیا لە کاتژمێر 3 ی بەرەبەیانی بە هێرش بۆ سەر گوندێکی کوردنشین لە ئورفا، دەرکە و دەلاقەی خانووەکانیان تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا بە هێرش بۆ سەر گەڕەکێک لە گوندی ئافتار(کوروگل) لە ئورفا، لە کاتژمێر 3 ی بەرەبەیانی دەرکە و دەلاقەی خانووەکانیان تێکشاند و چوونە ناو ماڵەکانەوە.

بو گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیسی تورکیا کاتژمێر 3 ی بەرەبەیانی ڕۆژی 12 ی نۆڤەمبەر بە هێرش بۆ سەر گەڕەکێک لە گوندی ئافتار، دەرکە و دەلاقەی 15 خانوویان تێکشاند و بە بێ ڕاگەیاندنی لە پێشەوە چوونە ناو خانووەکانەوە. پۆلیس هەندیک لە دەرکەکانی بە مادەی تەقەمەنی تێکشکاندووە. هەروەها پۆلیس دوای خەواندنی ئەندامانی ئەو ماڵانە لەسەر زەوی، هەموو ماڵ و دووکان و هومار و تەوێڵەکانی گەڕەکەکەیان پشکنیوە.

پۆلیس کە بە ژمارەیەکی زۆری هێز و ئۆتۆمبیل هێرشیان کردبووە سەر ئەو گوندە، هۆکاری ئەو کارەیان وەرگرتنی هەواڵێک لەسەر بوونی تیرۆریست لە ئەو ناوچە ڕاگەیاند. هەروەها ئەوان لە وەڵامی ناڕەزایەتی خەڵک بە شکاندنی دەرکە و دەلاقەکانیان وتیان کە دەوڵەت خۆی خەسارەکەی دەدات بەڵام تا ئیستا و دوای تێپەڕینی دوو ڕۆژ لە ئەو باسە، هیچکەسێک بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکان نەچووەتە گوندەکە.

News Code 39977

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =