زاخارووا: بەریتانیا وڵامدەری تاوانەکانی خۆی لە عێراق بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە تۆمەتبار کردنی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە قەیرانی پەنابەران، داکۆکی کرد: لەندەن وڵامدەری تاوانەکانی خۆی لە عێراق بێت.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی نیوز ئارمەنیا، ماریا زاخارووا لە وڵام دانەوە بە تۆمەتبار کردنی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە قەیرانی پەنابەرانی لەندەن، وتی: بەریتانیا لە هێرش بۆ عێراق و داگیرکردنی ئەم وڵاتە بەشدار بووە بۆیە ناتوانێ هەڵوێستی خۆی لە سەر ئەم مژارە دەرببڕێت.

ئەو وتیشی: تا کاتێ کە لەندەن وڵامدەری تاوانەکانی خۆی نەبێت، بەرپرسانی ئەم وڵاتە مافی ئەوەیان نییە کەسێک تۆمەتبار بکەن.

لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە ڕوونی ڕای خۆی سەبارەت بە قەیرانی هێرشی پەنابەران بۆ سنووری بێلارووس و پۆلەندا دەربڕی.

ئەو وتیشی: ڕووسیا لەم بوارەدا ئەرکێکی دیار و ڕوونی لە سەرە. ڕووسەکان دەبێ بەرپرسە بێلارووسییەکان ناچار بە کۆتایی هێنان بەم قەیرانە بکەن.

News Code 39975

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =