یەکەم ڕۆبۆتی بیرمەندی جیهان چێ کرا

لێکۆڵەرانی ژاپۆنی لە تاقیگە ڕۆبۆتێکیان چێ کردووە کە نۆرۆنەکانی هاوشێوەی مێشکیشیان تێدا دانوە تا بەم شێوەیە بیر کردنەوە وەکوو مرۆڤ فێر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لە تاقیکردنەوەکانی لێکۆڵەرانی زانکۆی تۆکیۆ ئامێرێکی گواستنەوەیی بچووکی ڕۆبۆتیک و تایەدار لە ڕێگایەکی مارپێچی سادەدایە. ئەو ڕۆبۆتە بە ئەندازەیەک بچووکە کە بە قەد ناو لەپێکە. ڕۆبۆتەکە بە نۆرۆنگەلی مێشکی واتا خانە دەماری پێوەند درابوو کە لە خانە زیندوو و پەروەردەکراوەکان بوون.

کاتێک دەمارە دەستکردەکان بە کارەبا هاندران، دەزگاکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەییشتە ئامانجە دیاری کراوەکە.

هەر کاتێک کە ڕۆبۆتەکە لە رێگایەکی هەڵە دەجووڵی، دەمارەکان بە ئامیری پالسێکی کارەبا لەکار دەکەوتن تا بگەڕێتەوە سەر ڕێگا ڕاستەکە.

هەروەها ئەمە یەکەم جارە کە ڕۆبۆتێک لە تاقیگە، زیرەک بوون بەبەکارهێنانی دەمارە پەوەردەکراوەکان، فێر دەکرێت.

News Code 39760

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha