AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٥ ١١:٢١

کۆمیساریای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند؛

ژماردنەوەی دەنگەکانی زیاتر لە 2 هەزار ناوەندی دەنگدان لە عێراق

ژماردنەوەی دەنگەکانی زیاتر لە 2 هەزار ناوەندی دەنگدان لە عێراق

کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ژماردنەوەی دەنگەکانی زیاتر لە دوو هەزار ناوەندی دەنگدان لە پارێزگا جیاوازەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ژماردنەوەی دەنگەکانی زیاتر لە 2 هەزار ناوەندی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمیساریای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بە هۆی ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییە لە ئەو وڵاتە دەنگەکانی زیاتر لە دوو هەزار ناوەندی دەنگدان لە ئەو هەڵبژاردنە بە شێوەی دەستی دەژمێردرێنەوە.

لە بەیاننامەی کۆمیساریای هەڵبژاردنەکانی عێراق هاتووە کە ئەو کۆمیساریا کاری لێکدانەوەی ناڕەزیاتییەکان بە ئەنجام و سەرجەم پرسەکانی پێوەندیدار بە ئەو ناڕەزایەتیانە لە ڕۆژی دووشەممەوە ئەنجام داوە و هەوڵی پێویست لە ئەو بارەوە گیراوەتە بەر.

کۆمیساریای هەڵبژاردنەکانی عێراق زیادی کرد کە کاری ژماردنەوەی دەنگەکانی ڕۆژی چوارشەممە لە پارێزگای نەینەوا لە کاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانی تا 5 ی دوانیوەڕی دەت پێدەکات و دوای ئەوە دەنگەکانی پارێزگای بابل لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەژمێردرێنەوە و ژماردنەوەی دەنگەکانی بەغداش ڕۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت.

News ID 39747

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha