هۆشداریی سەبارەت بە ئەگەری کودەتا لە عێراق

یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی تەقەدوم، لە کۆبوونەوەی میری لە هەولێر، سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی کودەتا لە عێراق، لە ئەگەری پەراویز خستنی هەندیک پارت و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موزاحم ئەلخەیات لە ڕێبەرانی تەقەدوم کە وەکوو نوێنەری ئەو هاوپەیمانییە، لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی میری لە هەولێر بەشداری کردووە، لە لێدوانەکەی خۆیدا لە یەکێک لە پە نێلەکانی کۆبوونەوەکە، وتی کە ئەبێ دەوڵەتی داهاتووی عێراق لە ڕێگای ڕێککەوتنی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانەوە پێک بێت و پێگەی پارتە جیاوازەکان لە ئەو دەوڵەتە لەبەرچاو بگیردرێت.

ناوبراو هۆشداریی دا کە ئەگەر پارتێک کە پێشطر خاوەن پێگەیەک لە عێراق بوون و لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمان کورسییەکانی خۆیان لەدەست داوە، پەراوێز خراوە و ڕۆڵی ئەوان لە ئیدارە و بەڕێوەبەرایتی وڵات بگاتە سفر، ئەگەری هەیە کە ڕوو بدات و دۆخێکی دژوار و پێچراو لە ئەو وڵاتە دروست ببێت.

موزاحم ئەلخەیات هەروەها جەختی کد کە ئەبێ ڕۆڵ و پێگەی ژنانیش لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق لەبەرچاو بگیردرێت.

شیاوی باسە کە ئەنیستیتۆی لێکۆڵینەوەیی ڕۆژهەڵاتی ناڤین " میری MERI" کە نووسینگە سەرەکییەکەی لە هەولێرە، هەر ساڵە کۆبوونەوەیەک لە ژێرناوی کۆبوونەوەی میری لەسەر بابەتی جۆراوجۆر هاوپەیوەند بە عێراق و هەرێم و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڕیوە دەبات.

News Code 39745

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =