بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ ڕایگەیاند کە شەڕی تورکیا لە سووریا ئەم جارە بە شیوەیەکی جیاواز دەبێت. ناوبراو بەردەنگی ئەو شەڕەی نەک هەر هێزە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا، بەڵکوو هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانانی دژە داعش و دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاند.
رەجەب تەیب ئەردۆغان دوێنی دوای نوێژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی، لە وەڵام بە پرسیاری چ بەرنامەیەکتان بۆ سووریا هەیە؟ وتی: ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل نەک لە باکووری سووریا بەڵکوو لە هەموو خاکی ئەو وڵاتە چالاکیان هەیە و سەرووی پاڵپشتەکانیان هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا هەن.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پەکەکە و یەپەگە لە سێبەری پاڵپشتی و چەک و تەقەمەنی ئەمریکا و هاوپەیمانانە کە چالاکی دەکەن، وتی: ئێمە خەریکی شەڕی خۆمان لە بەرانبەر ئەو هێزانەین. دەوڵەتی سووریا لە ئەو هێزانەوە پاڵپشتی دەکرێت. کەواتە شەڕی ئێمە هەر بەو شێوە لە بەرانبەر دەوڵەتی سووریاش درێژەی هەیە.
Your Comment