بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر خەلیل حەیدەر بە ئاماژە بە ئەوەی کە سنووری باشماخ تەنیا سنووری ترانزیتی پارێزگای کوردستانە، وتی: ڕێژەی ترانزیت لە ناوخۆوە، لە دەرەوە و بۆ دەرەوە کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە گومروکی باشماخەوە ئەنجام دراوە یەک ملیۆن و 711 هەزار و 154 تۆن کاڵا بووە.
ناوبراو بڕی دۆلاریی ئەو ڕێژە کاڵایەی زیاتر لە سێ ملیار و 726 ملیۆن و 470 هەزار دۆلار وەسف کرد و زیادی کرد: ئەو ڕێژە ترانزیتە ئەنجام دراوە لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە 167 لەسەد و لە باری بڕی دۆلاریشەوە 157 لەسەد بەرز بووەتەوە.
حەیدەری وتیشی: کۆی هەناردە کردنی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە یەک ملیۆن و 159 هەزار و 453 تۆن بووە کە بڕی دۆلاریی ئەو رێژە کاڵا هەناردە کراوە زیاتر لە 498 ملیۆن و 799 هەزار دۆلار بووە.
Your Comment