AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٢ ١١:٤١

بە خۆبواردن لە وتنی ڕاستی؛

گرۆسی: ناتوانم هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بناسێنم

گرۆسی: ناتوانم هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بناسێنم

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە ئەو پاگەندە کە ڕۆڵی لێکۆڵینەوەیی نییە؛ بە گشتی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئیدانە کرد بەڵام لە ئاشکرا کردنی ناوی هێرشبەران بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران خۆی بوارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ناڤۆکی لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی وزەی ئینتلیجنس، هاوپەیوەند بە هەوڵگەلی هێرشکارانە وەکوو تیرۆری زانایانی ناڤۆکی و هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لەسەر بەردەوام بوونی چالاکیەکانی ئاژانس وتی:من بەرپرسی گشتی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیم کە سەروکارم بە پەرەنەدان بە چەکی ناڤۆکیە. هەروەها 40 ساڵە پێشینەی کار لە بواری پەرەنەدان لە ئەنجومەن و بنیاتە جیاوازەکانم هەیە و دیپلۆماتم کەواتە بڕوام بە بەکارهێنانی زۆر نییە و بەکارهێنانی زۆر ئیدانە دەکەم.

سەبارەت بە ئەو دۆسیەش واتا دۆسیەی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، من هیچ ڕۆڵێکی لێکۆڵینەوەیی و سیاسیم نییە. من پێگەی خۆم دەپارێزم چونکوو بەرپرسیارێتیم هەیە. ئەوە ئەرکی من نییە کە شرۆڤەیەکی سیاسی سەبارەت بە هەوڵێکی خراپکارانە بدەم. من ئاوەها تواناییەکم نییە کە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەم و بزانم چ شتێک ڕووی داوە.

گرۆسی لە کۆتاییدا پاگەندەی کرد: لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران هەندێک لە جیهازاتی ئێمە خەساری بەرکەوت. بە دڵنیاییەوە ئێمە ناڕەحەتی ئەو کەسانە کە هیرشیان کراوەتە سەر تێدەگەین بەڵام ئەوە ئەرکی من نییە کە لە ئەو بارەوە زانیاری بدەم و بێگومان توندوتیژی ڕێگای گەییشتن بە هیچ شتێک نییە.

News ID 39582

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha