بە پێێ هەواڵی مێهر، پاش ئەوەی کە ڕاگەیندرا 100 کەس لە لاوە کوردەکانی دانیشتووی کەرکووک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە قۆڵبەست کراون، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە مەسروور بارزانی لەم بارەوە لە گەڵ مستەفا کازمی وتووێژی کردووە.
لەم وتووێژە تەلەفونیەدا هەردوو لایەن داکۆکیان کردۆتە سەر ئەوەی کە نابێ ئیزن بە هیچ گرووپ و لایەنێک بدرێت ئاڵۆزی لە کەرکووک پێک بێنێت.
بارزانی لەم وتووێژەدا داوای ئازادی دەستگیرکراوانی کەرکووکی کرد و کازمی ڕایگەیاند کە بڕیارە هەموو ئەو کەسانە ئازاد بکرێن.
هێزی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاندووە هەموو دەستگیرکراوان ئازاد دەکرێن بەڵام ئەو کەسانەی سکاڵاکاری تایبەتیان هەیە دەبێ ڕادەستی دادگا بکرێن.
Your Comment