AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢١ ١٠:٢٧

لە بەیاننامەیەکدا راگەیێندرا؛

کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە حاڵێکدا ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراقی ئەرێنی وەسف کرد کە زۆرێک لە بەربژێرەکان بە ناڕەزایەتی، داوای ڕوونکاری لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا پاگەندەی کرد کە ڕوانگەیەکی ئەرێنیی بە رەوتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هەیە.

ناوبراو لە ئەو بارەوە زیادی کرد: ئەو هەڵبژاردنە نیشانەی دانانی هەنگاوی گرینگ لە پتەو کردنی دیمۆکراسی عێراق و سەقامگیری درێژخایەنیە. سەرەڕای نزم بوونی ئاستی بەشداری خەڵک، هەوڵی بەرپرسانی هەڵبژاردن و هێزە ئەمنییەکان بووە هۆی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنێکی ئاشتیخوازانە و ڕێکوپێک.

بورل هەروەها پاگەندەی گرینگایەتی بەشداری چاوەدێرانی یەکێتی ئەورووپا لە عێراقی کرد و وتی بەرییەکان باش لە بەڕێوەبەرایەتی باش و ڕکابەریی ئەو هەڵبژاردنە دەکەن.

ناوبراو هەروەها هیوای خواست ئەو هەڵبژاردنە ببێتە هۆی پێکهێنانی خێرای دەوڵەتی نوێی بەغدا و پەرلەمان.

News ID 39565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha