بە پێی هەواڵی مێهر، پاش کوژران و بریندار بوونی ٥ هێزی پۆلیسی تورکیا کە بۆ ناوچەی سپەر فورات لە باکووری سووریا نێردرا بوون، سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند یەپەگە بە مووشەکی ڕێنوێنیکراو هێرشی کردە سەر ئەم هێزانە.
سویلۆ لە تویتەردا نووسی دوو ئەفسەری پۆلیس لەم هێرشەدا کوژراون.
شیاوی ئاماژەیە تورکیا هەمیشە داوای لە ئەمریکا کردووە کۆتایی بە پشتیوانی سەربازی و چەکدارانەی خۆی لە یەپەگە بێنێت و ئەو چەک و جیهازاتانەی بەم گرووپیە داوە، لێیان وەربگرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە