AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٩ ١٠:٣٥

پارتی و یەکێتی چەند کورسیان هەیە؛

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان

بە پێی ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێش بێنی کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باس لە سەرکەوتنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕێبەری مەسعوود لە هەرێمی کوردستان و ڕەوتی سەدر بە ڕێبەری موقتەدا سەدر لە ئاستی عێراق دەکات.

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان وەکوو خوارەوەیە:

ژمارەی کورسییەکانی پارتی دیمۆکرات لە 25 کوردی خولەکانی پێشوو بۆ 31 تا 34 کورسی بەرز دەبێتەوە.

ژمارەی کورسییەکانی هاوپەیمانی کوردستانی (یەکێتی نیشتمانی-گۆڕان) لە 23 کورسی بۆ 15 کورسی دابەزیوە.

نەوەی نوێ لە 4 کورسییەوە بۆ 9 کورسی، ژمارەی کورسییەکانی زیادی کردووە.

یەکگرتووی ئیسلامی لە 3 کورسییەوە بۆ 4 کورسی زیادی کردووە.

کۆمەڵی ئیسلامی لە دوو کورسییەوە بۆ یەک کورسی دابەزیوە.

News ID 39534

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha