تاوانی تیروریستی لە ئەفغانستان بە پشتیوانی ئەمریکا رووی داوە

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە بە کردەوەی تیروریستی لە ئەفغانستان, وتی: ئەم تاوانە بە مەبەستی پێک هێنانی دووبەرەکی لە نێوان موسوڵمانان ئەنجام بووە و لە لایەن کەسانێکەوە رووی داوە کە شوناسی دژە مرۆیی و دژە ئایینیان بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە.

بە پێی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا رەئیسی لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهید بوون و بریندار بوونی ژمارەیەک خەڵکی بێ تاوانی ئەفغانستان لە کردەوەیەکی تیرۆریستی, داکۆکی کرد: ئەم تاوانە بە مەبەستی پێک هێنانی دووبەرەکی لە نێوان موسوڵمانان ئەنجام بووە و لە لایەن کەسانێکەوە رووی داوە کە شوناسی دژە مرۆیی و دژە ئایینیان بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە.
لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵا رەئیسیدا نووسراوە:
شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەفغانستان کە لە شوێنێکی پیرۆزدا خەریکی راز و نیاز بوون, لە خەڵکی ئەفغانستان و هەموو کۆمەڵگای مرۆیی سەرەخۆشی دەکەم.
ئەم تاوانە کە لە سەرەتای مانگی یەکیەتی موسوڵمانان بە مەبەستی پێک هێنانی دووبەرەکی ئەنجام درا, بە دەستی کەسانێک رووی داوە کە شۆناس دژە مرۆیی و دژەئایینیان بۆ هەمووان ئاشکرایە.
من وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆم لە درێژەی کردەوە تیرۆریستیەکان کە بەشێک لە پرۆژەی نوێی ئەمریکا لە ئەفغانستانە, داکۆکی دەکەم کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو هەمیشە پشتیوانی خۆشک و برا ئەفغانستانیەکانە.

News Code 39499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =